Welcome To                                   
 A w d e r    O s m a n    G a l l e r y

Painter ,Printmaker , Photographer

 
ئاودێرعوسمان
لە ساڵی 1983 لەدایک بووە، لە ساڵی 2006بەشى شێوەکارى (بە پلەى زۆرباشە)کۆلێژى هونەر/زانکۆى سلێمانى تەواوکردووە. لەساڵی 2016ماستەری لە بواری هونەری جەنگ و مۆنومێنت (بە پلەى نایاب)کۆلیجی هونەر زانکۆى تاران بەدەست هێناوە. ماوەی 10 ساڵە بەردەوام لە بواری هونەرى جەنگ و کارەسات بو شێوەی هونەرى وێنە کیشان و فوتۆ کاردەکات و چەندین پرۆژەی بە ئەنجام گەیاندووە بۆ ئەوناوچانەی جینۆسایدکراون و یادەوەری جەنگ بووەتە بەشێک لە ژیانیان.ساڵی 2012بەشدارى لە ئۆڵۆمپیاتى ئارت وەک نوێنەرى هەرێمى کوردستان لە نۆتنگهام/بریتانیا بە هونەری کارەسات بەشداری کردووە. ساڵی 2013 پرۆژەى هونەرى ژینگە و کارەسات لەگەڵ سەنتەرى گۆتە بە شێوەی چاپی سکرین لە ئەڵمانیا بەشداری کردوە. بەشدارى75 پێشانگاى کردووە لە ناوەو دەرەوەى ووڵات (نەمسا، ئێران،ئەڵمانیا،لوبنان،بەغدا، هەولێر،دهۆک،کەرکوک،سلێمانی،هەڵەبجە).



0:00/1:00